accessibility & help

Sorani

بنەماڵە ونبووەکەم ببیننەوە

قەت بەهۆی شەڕ، کارەساتێکی سروشتی یان کۆچکردن لە بنەماڵەکەت دابڕاوی؟ بڕوانە، بزانە چۆن ئێمە لەوانەیە بتوانین یارمەتیت بکەین.

ئێمە چۆن دەتوانین یارمەتی بکەین

ئێمە لەوانەیە بتوانین یارمەتیت بکەین:

  • بنەماڵە ونبووەکەت ببینینەوە: کاتێک بنەماڵەکان بەهۆی شەڕ، کارەسات یان کۆچکردن لەیەک دادەبڕێن، ئێمە دەتوانین یارمەتی بکەین
  • دەنگوباس و خەبەر بنێرین بۆ بنەماڵەکان: کاتێک کە کەرەسەی ئاسایی پەیوەندیگرتن نامێنێت، ئێمە دەتوانین لە ڕێگای خاچی سوورەوە پەیامەکانتان بۆ کەس و کارتان بنێرین. (تێبینی: ئێمە پارە یان پاکەتی پۆستی نانێرین.)
  • بڕوانامەیەکی دەستبەسەری وەربگرە: بۆ ئەو کەسانەی کە لەلایەن کۆمیتەی ناونەتەوەیی خاچی سوورەوە (ICRC) سەردانیان کراوە و تۆمارکراون، ئەگەر دەستبەسەر کران، ئێمە لەوانەیە بتوانین کە دەستبەسەربوونەکەیان پشتڕاست بکەینەوە.

هەموو خزمەتگوزارییەکانی ئێمە بێپارە و جێگای متمانەن

پەیوەندیمان پێوە بگرن<

چۆن دەکرێت

  • لە سەر ئەو دوگمەیەی سەرەوە، پەیوەندیمان پێوە بگرن 'Contact us' کرتە بکە. لە لاپەڕەی دوایی دا ناوی شارەکەت یان ژمارەی سندووقی پۆستییەکەت لە نێو چوارچێوەکە دا بنووسە و لەسەر گەڕان کرتە بکە.

  • لەپاشان دەتوانی تەلەفۆن بۆ تیمی ناوچەییەکەت بکەی یان کرتە لە سەر دوگمەی داواکاری 'Request' بکەی بۆ ئەوەیکە فۆڕمی سەرهێڵ پڕبکەیەوە.

  • ئەندامێک لە تیمی شوێن هەڵگرتن پەیوەندیت پێوە دەکات و کاتێکی دیاریکراو دەستنیشان دەکات.

  • لە کاتە دیاریکراوەکە دا ئێمە یارمەتیت دەدەین فۆڕمەکە پڕبکەیەوە. فۆڕمەکە بریتییە لە زۆر پرسیار کە یارمەتیمان دەکات لە گەڕان بە شوێن بنەماڵەکەتدا. ئێمە هەتا ئەو جێیەی ئیمکانی هەبێت پێویستمان بە زانیاری زۆرە. تۆ دەتوانی ئەندامێکی گەورەساڵی بنەماڵەکەت، هاوکارێک یان هاوڕێیەکت لەگەڵ خۆت بێنی بۆ دانیشتنەکە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات. ئێمە هەروەها هەوڵ دەدەین کە کەسێکی وەرگێڕ بۆ تۆ دابین بکەین.

  • کاتێک تۆ بە ئێمەت گوت کە پێت وایە بنەماڵەکەت دەبێ لە کوێ بێ، ئێمە پەیوەندی بە هاوکارەکانمانەوە دەگرین لەم وڵاتە و داوایان لێدەکەین لەم گەڕانە دا یارمەتیمان بکەن.

  • ئێمە ناتوانین بەڵێنی بدەین کە حەتمەن سەرکەوتوو دەبین، بەڵام ئێمە پەیوەندیت پێوە دەگرین ئەگەر هەر خەبەرێکمان بەدەست گەیشت.

لە ئەورۆپا بە شوێن بنەماڵەکەتدا بگەڕێ؟

تۆ دەتوانی بە شوێن بنەماڵە ونبووەکەتدا بگەڕێی و لەسەر هێڵیش بە خەڵکی بڵێی کە تۆ لێیان دەگەڕێی. سەردانی ماڵپەڕی Trace the Face بکە و لەوێ دەتوانی بپشکنی ئاخۆ بنەماڵەکەت بە شوێن تۆ دا دەگەڕێ. تۆ هەروەها دەتوانی وێنەی خۆت بڵاوبکەیەوە بۆ ئەوەی بنەماڵەکەت بتوانێ پەیوەندیت پێوە بگرێت.

بنەماڵە ونبووەکەم لە ئەورۆپا ببینەوە <

پرسیار لەبارەی بینینەوەی بنەماڵە ونبووەکەت؟