Finding missing family - Sorani

دۆزینەوەی خێزانی وون بوو

.ھاوکاریت ئەکەین لە دۆزینەوەی خزم و کەسە وون بووەکانت لە دەرەوەی وڵات لەرێگەی خزمەتگوزاری نێودەوڵەتی خێزانە وون بووەکانەوە ئەگەر بەھۆی جەنگ، کارەسات و کۆچکردنی سرووشتییەوەلێکدابڕاون

چۆنییه‌تی ھاوکریکردن

:لەوانەیە بتوانین ھاوکاریت بکەین لە

  • دۆزینەوەی خێزانە وون بووەکەت
  • ناردنی پەیامێک بۆ خێزانەکەت (بەڵام پارە و شتومەک نەبێت)
  • .بەدەستھێنانی بڕوانامەی دەستبەسەرکردن (بۆ ئەو کەسانەی کە لەلایەن لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور [ICRC] ەوە سەردانکراون و وەک دەستبەسەرێک ناویان تۆمار کراوە)

.ئەمە خزمەتگوزارییەکی باوەڕپێکراوی مرۆڤ دۆستانەیە لە ھاوکاریکردن و بەیەک شادبوونەوەی خێزانەکاندا. زانیارییە کەسییەکانت پارێزراو دەبن و بەبێ مۆڵەتی خۆت بە کەس نادرێت

یارمەتی کێ دەدەین

:ده‌توانیت سودمەند بیت لە خزمەتگوزارییەکەی ئێمە ئەگەر نەتتوانیوە پەیوەندی بە خێزانەکەتەوە بکەیت یان ئەوان نەیانتوانیوە پەیوەندی بەتۆوە بکەن بە پێی ئەم دوو خاڵەی خوارەوە

  • ئەگەر لە UK دەژیت
  • .ئەگەر بەھۆی جەنگ، کارەسات و کۆچکردنی سروشتییەوە لە خێزانەکەت دابڕاویت

.لەوانەیە بتوانین یارمەتیت بدەین ئەگەر لەھەر شوێنێک پێویستییەکی مرۆیت ھەبێت، بۆ نموونە له‌پڕ پەیوەندیت نەماوە لەگەڵ کەسێکی بەتەمەنی خێزانەکەت لە دەرەوەی وڵات

چۆن ھاوکاری بکرێیت

سەردانی نزیکترین بنکەی خزمەتگوزاری خێزانە وون بووەکان بکە

.دەتوانیت پەیوەندی بکه‌یت بە نزیکترین خزمەتگوزاری دۆزینەوەی خێزانەوە بۆ داواکردنی چاوپێکەوتنێک

لە چاوپێکەوتنەکەدا پرسیار دەکەین سەبارەت بە کەسە وون بووەکەت و لێتدەپرسین کە ئێستا پێتوایە له‌کوێوه‌ ده‌توانیین یارمەتیت بدەین بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەک. ده‌توانین وەرگێڕێکت بۆ ئامادە بکەین ئەگەر نازانی بە ئینگلیزی بدوێیت.

.ناتوانین بەڵێنی دۆزینەوەی خزمەکانت پێبدەین بەڵام پەیوەندی دەکەین بە ھاوپیشەکانمانەوە لەو وڵاتەدا و بە زووترین کات ئاگادارت دەکەینەوە لە ھەر وەڵامێک بەدەستمان بگات
.ھەروەھا ده‌توانیت بەدواداچوون بکەیت بۆ ئەوەی کە ئایا خێزانەکەت بە دوای تۆدا دەگەڕێن و وێنەی خۆت لە ماڵپەڕەکەمان دابنێیت Trace the Face Website.

ئەگەر لە UK ناژیت

.ئەگەر لە UK ناژیت و ناتوانیت سودمەندبیت لە خزمەتگوزارییەکەمان ده‌توانیت پەیوەندی بکه‌یت بە رێکخراوه‌ی خاچی سوور یان مانگی سورەوە

ئەگەر بەھۆی جەنگ، کارەسات و کۆچکردنی سروشتییەوە دانەبڕاویت

ئەگەر ئێمە نەمانتوانی ھاوکاریت بکەین ئەوا رێکخراوه‌ی تر ھەن کەلەوانەیە بتوانن

ئاخۆ له‌مه‌وبه‌ر ھەرگیز سودمەند بوویت لە خزمەتگووزارییەکەمان تکایە تێبینی خوتمان پێبڵێ. when form is available